سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌هۆی كۆچی دوایی مادلین ئۆلبرایت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و دۆستی گه‌لی كورد بڵاو كرده‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: دڵگرانبووم بە كۆچی دوایی مادلین ئۆلبرایت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئۆلبرایت یارمه‌تیده‌ری گه‌لی كورد بوو بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆ و نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان و سه‌رده‌مێكی تاڵی داخست كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌بوو.
ڕاشیگه‌یاند: ئۆڵبرایت به درێژایی ژیانی پشتیوانی دۆزی كورد بووه و هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده‌كه‌یانم.
جێی باسه مادلین ئۆڵبرایت ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئه‌و له‌نێوان ساڵانی 1997 – 2001 یه‌كه‌م ئافره‌ت بوو پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت، له ساڵی 1998 له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و كۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی هات و ڕێككه‌وتنی ئاشتی له‌نێوان مام جه‌لال و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ئیمزا كرا كه دواتر به ڕێككه‌وتنی واشنتۆن ناسرا.