پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕێی تەلەفۆنەوە پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئه‌مڕۆ چوارشەم لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک مەسعود بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوا هەنگاوەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی ڕزگاریی نیشتمانی کرد و بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم دا.

سه‌رۆك بارزانی هیواشی خواست ئەو هەنگاوە ببێتە مایەی خێر و سەقامگیری و بووژانەوە بەدی بهێنێت بۆ هەموو لایەک.

جێی باسه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سیاده‌ گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی به‌ناوی “هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمان”‌ ڕاگه‌یه‌نرا و به‌فه‌رمیش هه‌ریه‌ك له‌ ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌در بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ربژێر كران.