سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

سه‌رۆك بارزانی و سه‌ید موقته‌دا سه‌در په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا 

ئه‌مشه‌و چوارشه‌م سەرۆک مسعود بارزانی و سەید موقتەدا سەدر لەسەر دوا پێشھاتەکانی تازەی عێراق پەیوەندیی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا وێڕای پیرۆزبایی لە بەیاننامەی کوتلەی زۆرینە (ئینقاز ئەلوەتەن)، بیروڕایان لەبارەی ڕاگەیاندنی کاندیدەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ئاڵوگۆڕ کرد.

جێی باسه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سیاده‌ گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی په‌رله‌مانی به‌ناوی “هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمان”‌ ڕاگه‌یه‌نرا.

هاوپه‌یمانییه‌كه‌ هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌ ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر باقر سه‌در بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ربژێر كرد.