لەبارەی دەوامی فەرمانگە حکوومییەکان و قوتابخانەکان ڕوونکردنەوە دەدرێت 

لە بارەی دەستپێکردنەوەی دەوام لە دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و قوتابخانەکان، زانیاریی دەخرێتە ڕوو.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ‌پێشووتر ڕایگەیاندبوو بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە، لە ڕۆژی یەکشەممە 20ی3 تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە 24ی 3 لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمیی دەبێت.

بەم شێوەیە سبەی پێنجشەممە، پشووی نەورۆز بەردەوام دەبێت و هەفتەی داهاتوو دەوام دەست پێدەکاتەوە.

رۆژی شەممە 26ی 3 دەوامی قوتابخانەکانە و ڕۆژی یەکشەمە27ی 3، دەوامی فەرمانگە حکوومییەکانە.

ھەواڵی زیاتر