پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

هونەرمەند”عەبدال شەوکەت ئاکرەیی ” بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد 

سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا هه‌واڵی كۆچی دوایی  هونەرمەند”عه‌بدال شه‌وكه‌ت ئاكره‌یی” بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری هەولێر راگه‌یاند.

هونەرمەند عه‌بدال ئاكره‌یی له‌ ژیانی هونه‌ریدا بەشداری لە چەندین  كاری شانۆیی و سینه‌ماییدا کردووە، ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بوو.

هونەرمەندی بواری دراما عەبدال شەوکەت ئاکرەیی لە ساڵی 1953 لە قەزای ئاکرێ لە دایکبووە و له‌ شاری هەولێر ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌ به‌شداری چه‌ندین كاری هونه‌ری كردووه‌.