کەشناسی هاووڵاتییان لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، نمە باران دەبارێت. لە کاتەکانی ئێوارە و درەنگانی شەودا ئەگەری هەورەتریشقە هەیە و پلەی گەرمی 3 – 4 بەرز دەبێتەوە.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاوازدا، ئەگەر هەورەتریشقە هەیە لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.

ھەواڵی زیاتر