هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

به‌ به‌شداری سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ به‌شداری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی له‌ پاركی شانه‌ده‌ر له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ئاگری مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆزی داگیرساند و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداری و سیاسی و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له‌ شاری هه‌ولێر ئاماده‌بوون.