مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر به قه‌زاكردنی ناحیه‌ی حاجیاوا، له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ناوخۆ، رۆژی پێنجشه‌ممه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به قه‌زابوونی ناحیه‌كه داوه و نووسراوی فه‌رمیشی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كردووه.
ناحیه‌ی حاجیاوا له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین، هه‌موو پێداویستییه‌كانی بوون به قه‌زای هه‌یه، پێشتریش وه‌زاره‌تی ناوخۆ داواكه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردبوو.
ناحیەی حاجیاوا یه‌كێكه له گەورەترین ناحیه‌كانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و دەکەوێتە رۆژئاوای رانیه، لەڕووی سنوورەوە حاجیاوا لەگەڵ چەند ناوچەیەکدا ھاوبەشە، لە بەشی باکووری ھاوسنوورە لەگەڵ ھەریەک لە قەزاکانی رواندز و شەقڵاوە کە سەربە پارێزگای ھەولێرن، لە بەشی باشوور و باشووری ڕۆژھەڵات زێی بچووک و قەزای دوکانە، لەبەشی ڕۆژھەڵاتی رانیە و بەشی خۆرئاوا و باشووری خۆرئاوای قەزای کۆیەیه.

