نەتەوە یەکگرتووەکان: یەکەم کاروانی هاوکاریی مرۆیی گەیشتە ئۆکراینا

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، یەکەم کاروانی هاوکاریی مرۆیی بەپەلە گەیەندرایە ئۆکراینا.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، کاروانێکی هاوکاریی مرۆیی گەیشتە شاری سومی باکووری خۆرهەڵاتی ئۆکراینا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، هاوکارییە مرۆییەکە بۆ 35 هەزار کەس لە شارەکە نێردرابوو و لە نزیکەی 143 تۆن پێکهاتبوو کە هەریەک لە پێداویستی پزیشکی، ئاو و خۆراکی رۆژانەی لەخۆگرتبوو.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ناردنی کاروانی هاوکارییەکە لە ئەنجامی گفتوگۆ و هەماهەنگی هاوپەیمانانی نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزارەتی بەرگریی رووسیا و ئۆکراینا توانراوە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بگەیەندرێتە شوێنی مەبەست.
 

ھەواڵی زیاتر