ڕۆژی چوارشەممە ۱٦ـی ئاداری ۲٠۲۲ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئوممەی عێراقی بە سەرۆکایەتیی مەحموود حوسێن العکیلی کرد.
لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا شاندی میوان ئیدانەی پەلاماری مووشەکیی سەر شاری هەولێریان کرد و بە دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی عێراق و تێکدانی سەقامگیری وەسفیان کرد.