نێچیرڤان بارزانى له یادى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیددا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و یاده‌دا رایدهگهێنێت: ئه‌مڕۆ شازده‌ى ئازار، به‌وپه‌ڕى شكۆوه یادى زیاتر له پێنج هه‌زار شه‌هیدى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پاكیاندا داده‌نوێنین. ئه‌وان به‌رله 34 ساڵ له یه‌كێك له سامناكترین تاوانه‌كانى مێژوودا، بوونه قوربانیى ده‌ستى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عیراق كه به چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى كیمیایى، دڕندانه كۆمه‌ڵكوژ كران، هه‌زارانى دیكه‌ش بریندار و ده‌ربه‌ده‌ر بوون كه هه‌ر یه‌كێكیان چیرۆك و به‌سه‌رهاتێكى دڵته‌زێنى هه‌یه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: كاره‌ساتى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، تاهه‌تایه سیمبولى سته‌ملێكراویى میلله‌تێكى قوربانییه، كه ته‌نیا تاوانى ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر خاكى ڕه‌سه‌نى خۆى و له‌ژێر ئاسمانى خۆیدا، داواى ژیان و ئازادى و دادپه‌روه‌رى ده‌كات. میلله‌تێك كه ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى له مێژوو و شارستانیى ناوچه‌كه‌دا گێڕاوه و هه‌میشه ده‌ستى دۆستایه‌تى و مرۆڤپهروهرى و ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى بۆ هه‌مووان درێژ كردووه.
نێچیرڤان بارزانی راشیدهگهێنێت: كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، هه‌وڵێكى دیكه‌ى بێهووده و بێئه‌نجامى تاوانكارانى مێژوو بوو، تا ئیراده‌ى پۆڵایینى گه‌لى كوردستان بۆ ئازادى و سه‌رفرازى تێكبشكێنن، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه به خۆڕ‌اگرى مایه‌وه و ئیراده‌ى ژیان و هه‌ستانه‌وه و به‌رده‌وامیى گه‌لى كوردستان، شكستى به خه‌یاڵى ئه‌وان هێنا و بۆ ژیان و ئازادى و سه‌رفرازى تێهه‌ڵچووه‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه بهوهشدهكاتـ، ده‌بێ له‌م هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه زیاتر خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه بكرێت و له‌م یاده‌دا داوا ده‌كه‌ین ده‌وڵه‌تى عیراق وه‌ك ئه‌رك و پابه‌ندیى یاساییى خۆى، خێزان و كه‌سوكارى شه‌هیدان، ئه‌و قوربانییانه‌ى هێشتا له ژیاندان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه و چیتر پشتگوێ نه‌خرێن، هه‌موو هه‌نگاوه‌كانى به‌پارێزگابوونى ته‌واو بكات، تا به‌و شێوه‌یه كه‌مێكیش بێت له خه‌میان كه‌م بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: داوا ده‌كه‌ین كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و جیهانى پێشكه‌وتوو، له هه‌وڵى به‌رده‌وامدا بن بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه نه‌درێت كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه له هیچ شوێنێكى دیكه‌ى سه‌رزه‌مین دووباره ببێته‌وه و چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ و به‌رهه‌مهێنانى، یه‌كجارى و به ته‌واوى قه‌ده‌غه بكرێت و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگه له به‌كارهێنانى بگیرێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بهوهشدهكاتـ، دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه: باشترین یاد و وه‌فادارى و ڕێز بۆ گیانى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى كوردستان، ئه‌وه‌یه هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان یه‌كڕیز و ته‌با بن و پێكه‌وه كار بكه‌ن تا ته‌واوى مافه ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان به‌ده‌ست بهێنین و فیدرالى و قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان بپارێزین، هه‌موو لایه‌كیش وانه له په‌نده‌كانى مێژوو ببینین و بۆ ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر، بیانكه‌ینه ڕێنیشانده‌ر. سڵاو و دروود بۆ گیانى شه‌هیدان.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 16ـی ئاداری 2022، 34 ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە تێپەڕ دەبێت کە لە هەمان رۆژی 1988دا ئەو شارە لەلایەن رژێمی پێشووی عێراق بە چەکی کیمیاوی بۆردوومان کرا و بووە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتیی مەدەنی و برینداربوونی چەندانی دیکە.