ئەنجوومەنی وەزیرانى هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی ده‌كات و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ تاوتوێ ده‌كرێن.

سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ (16ی ئازار / مارسی 2022)، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ساڵیادی كیمیاییبارانكردنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 1988دا.

له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل، رایگه‌یاند، تاوتوێكردنی ئه‌و پرسانه‌ لەپێناو پێشخستنی زیاتری ئاستی خزمەتگوزارییه‌ بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە.

له‌ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ هه‌موو هه‌فته‌یه‌كدا واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌ و بێ پچڕان كۆبوونه‌وه‌كان له‌ واده‌ی خۆیاندا به‌ڕێوه‌چوون.