لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەنتەرى بوژانەوەی جەستەیی لە هەولێر کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2022.3.15، لەژێر چاودێری رێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، نوێنەرى سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزار و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگە و کوێستان محەمەد، وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵاتى و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان ئیدارى و حكومى و پزیشک و مامۆستایانى زانکۆ، لەڕێورەسمێکدا سەنتەرى بوژانەوەی جەستەیی سەر بە کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوری نێودەوڵەتی لە هەولێر کرایەوە.

پارێزگاری هەولێر لەگوتارێکدا، وێڕای سوپاسگوزاری بۆ خاچی سوری نێودەوڵەتی سەبارەت بە دروستکردنی ئەم سەنتەرە و هەموو ئەوکارانەی لەهەولێری پایتەخت ئەنجامیانداوە، دڵنییای کردنەوە هەروەک چۆن لە پێشتردا هاوکار بوونە، بەهەمان شێوە لەداهاتووشدا هاوکاریان دەبن و هەموو ئاسانکارییەکیان پیشکەش دەکەن، وتیشى: بەهیواین ئەم سەنتەرە ببێتە یەکێک لە خزمەتگوزارى گرنگە تەندروستیەکانى شاره‌كه‌مان و هه‌موو هه‌رێمى کوردستان و بەهەموولایەک باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و هەموو ئەوانە بکرێت کە پێویستییان بەو سەنتەرە هەیە.

جێگەی باسە، خزمەتگوزارییەکانی سه‌نته‌رى بووژانەوەی جەستەیی هەولێر، بریتییە لە پەلی دەستکرد، کورسی چەرخدار و ئامرازەکانی جووڵە، خزمەتگوزاری پێی چەماوە کە شێوازێکی پۆنسێتی تێدا بەکاردێت لەگەڵ پشتگیریکردنی بنکەکانی دیکەی پێی چەماوە و خولی ڕاهێنان بۆ ئەو دایک و باوکانەی کە منداڵەکانییان ئیفلیجن و چەندین خزمەتگوزاریی دیکە لە پێناو باشترکردنی دۆخی کەمئەندامان، سه‌نته‌رى بووژاندنەوەی جەستەیی دەکەوێتە خۆرئاوای شاری هەولێر و باڵەخانەی بنکەکە لەسەر رووبەری 14 هەزار و 630 مەتر دووجا بونیاد نراوە.

ھەواڵی زیاتر