بەغدا لەبارەی 200 ملیارەکە بڕیاریدا

ئه‌مڕۆ حکومەتی فیدراڵی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجامدا و لە کۆبوونەوەكه‌دا بڕیاریدا، شایستەی دارایی 200 ملیارى مانگانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.

بەختیار حاجی حه‌مه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری پەیوەندیەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، تایبەت بە کوردستان24 گوتی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەغدا، بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری شایسته‌ داراییه‌كانی مانگانه‌ی هه‌رێمی كوردستان درا.”

هه‌وره‌ها گوتی، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و 200 ملیاره‌ ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان.

ھەواڵی زیاتر