شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

خشتەی دابەشکردنی مووچەی چەند شوێنێک راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی مووچەی دابەشکردنی چەند وەزارەت و دامەزراوەیەکی راگەیاند.

وەزارەتی دارایی رایگەیاند: “رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 17/3/2022 مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و هێزی زێرەڤانی و هێزی بەرگری فریاکەوتن و بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگاکانی نەوت، بۆ مانگی 2/ 2022 دابەش دەکرێت”.

پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری لە روونکردنەوەیەکدا دڵنیایی دایە مووچەخۆران کە لە رۆژانی جەژنی نەورۆزیشدا دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و رۆژانە بە فەرمی وەزارەتەکەیان بڵاوی دەکەنەوە.