شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

هەوڵێكی تیرۆرسیتی خۆکوژی لە سلێمانی پوچەڵ کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی ئاداری 2022، هێزێکی دژەتیرۆری عێراق هەوڵێکی بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی تیرۆریستی لەمانگی رەمەزاندا پوچەڵکردەوە.

یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، دەزگای دژەتیرۆر بە یارمەتی هەواڵگرێکی تایبەت و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی هەوڵێکی چەتەکانی داعشیان بۆ ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستی خۆکوژی لە مانگی ڕەمەزاندا پووچەڵ کردەوە.

ئاماژە بەوەشدرا، دوو خۆکوژ کە ڕەگەزنامەکانیان عێراقی نەبوو دەستگیرکران، کەسێکی بەرەگەز عێراقی کە بەرپرس بووە لە گواستنەوەیان لە پارێزگای کەرکوک دەستگیر کرا.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان گوتیشی: دەستگیرکردنەکە بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی چاودێری و بەدواداچوون لە سنوورەکە و بۆ شوێنی گەیاندن لە کەرکوک ئەنجام درا.”