ئەمڕۆ دووشەممە 14/3/2022، سەرۆک مەسعود بارزانی و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و مستەفا کازمی، تاوتوێی دوا پێشهاتەکان و دۆخی عێراق و ناوچەکە کراوە.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
مستەفا کازمی، سەردانی ئەو ناوچە نیشتەجێبووانەی هەولێر دەکات، کە بەرەبەیانی 13ی ئەم مانگە کەوتوونەتە بەر هێرشی مووشەکی بالیستی.


