دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

فراكسیۆنی پارتی: کاری ترسنۆکانە و نامەردانە سەر بڵندی هەولێر نالەرزێنێت

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان  لەبارەی ھێرشەکەی سەر ھەولێر راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند،  بە توندی هێرشی ترسنۆکانە بۆ سەر چەند شوێنێکی پارێزگای هەولێر لەناویاندا باڵەخانەی کوردستان24 ئیدانە دەکات و هیوای سەلامەتی بۆ کارمەندانی کەناڵەکە دەخوازێت.
 فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت، کاری ترسنۆکانەو نامەردانە سەربڵندی هەولێرو خۆڕاگری هەولێر نالەرزێنێت و بەتوندی دژی هەر هێرشێکی هاوشێوەی ترسنۆکانە دەوەستینەوەو ئەم جۆرە کارانە کاریگەرییان لەسەر ئیرادەی میللەتەکەمان نابێت بە پێچەوانەوە سورتردەبین لەسەر خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانمان.