وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر له راگه‌یه‌ندراوێكدا هێرشه مووشهكهییهكهی هه‌ولێری ئیدانه كرد و رایگه‌یاند، به توندترین شێوه ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ترسنۆكانه ئیدانه ده‌كه‌ین، كه به ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی بالیسیتی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شاری هه‌ولێری كراوه‌ته ئامانج.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: كۆماری میسری عه‌ره‌بی به توندترین شێوه ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ترسنۆكانه ئیدانه ده‌كات، كه به ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی بالیسیتی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شاری هه‌ولێری كراوه‌ته ئامانج و هه‌ندێك زیانی مادده‌ی لێكهوتهوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، میسر به توندی ئه‌و كرده‌وه چه‌په‌ڵه ره‌تده‌كاته‌وه، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ عێراقی برا ده‌وه‌ستێت، پشتیوانی رێكاره‌كانی پارێزگاری ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی ده‌كات.