وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی چوار رۆژی داهاتووی راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند: “سبەی دووشەممە 14/3/2022، مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگە دابەش دەکرێت و سێشەممە مووچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت”.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد: “رۆژی چوارشەممە 16/3/2022، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوسەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەکرێت و رۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیە سیاسییەکان دەدرێت”.