بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێک ناوچە نمە باران دەبارێت و لەسەر لوتکە شاخە بەرزەکان بەرفر دەبارێت ، رۆژی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن دا نمە باران دەبارێت.