نێچیرڤان بارزانی لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان لە ئەنتاڵیا کۆدەبێتەوە

نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە دووەم کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا گەیشتە ئەو شارە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، له‌ په‌راوێزى کۆڕبه‌نده‌که‌دا نێچيرڤان بارزانى بۆ گفتوگۆ لەباره‌ى دوايين پێشهاته‌كان و بابه‌تى هه‌نووكه‌يى، چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام ده‌دات.

کۆڕبەندەکە لەژێر ناونیشانی “داڕشتنەوەی دیپلۆماسی” بەڕێوەدەچێت و سێ رۆژ دەخایەنێت لە رۆژانی 11 تاوەکو 13ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەشداریی کۆڕبەندەکە دەکەن.

لەو بارەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی “به‌ بانگهێشتى فه‌رمى گه‌يشته‌ توركيا و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى جيهان، به‌شدارى له‌ كار و چالاكييه‌كانى کۆڕبه‌ندی ديپلۆماسيى ئەنتاڵیا ده‌كات”.

ئەمساڵ 15 سەرۆک و سەرۆکوەزیران و 67 وەزیر بەشداریی کۆڕبەندەکە دەکەن و مژارەکانی دیدارەکە بریتین لە: هەژاری، ئاوارەبوون، گۆڕانی کەشوهەوا و هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان.

کۆڕبەندەکەدا بە گوتاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری توركیا و مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، دەستپێدەکات، سێ پانێڵی جیاواز رێک دەخرێن. لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا چەندین کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام دەدرێن.

كۆڕبه‌نده‌كه‌ ساڵی رابردوو له‌ژێر ناوی “دیپلۆماسیی تازه‌گه‌ر: قۆناخی نوێ و دیدگا نوێیه‌كان” به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مساڵیش له‌ژێر ناوی “دیسانه‌وه‌ بونیاتنانه‌وه‌ی دیپلۆماسی” سازده‌كرێت. ئه‌مساڵیش سیاسه‌تمه‌داران، مامۆستایانی زانكۆ، بیرمه‌ندان، دیپلۆماتكاران و خاوه‌نكاران له‌میانی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و تاوتوێی پرسه‌ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرێت.

ئەجێندای کۆڕبەندەکە بەمشێوەیەیە:

رۆژی یەکەم 11-3-2022

11:30-12:30 پانێڵەکانی/دادپەروەری، ریفۆرم و دامەزراوەی بەهێزتر، قۆناخی دوای پەتای کۆڤید-19

12:30-14:30/ خوانی نیوەڕۆ

14:30-14:45/ کردنەوەی فەرمی (رێوڕەسم)

14:45- گوتاری مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا

15:00-15:30/ گوتاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

15:45- (پانێڵی باجەکانی ئاشتی یاخود قوربانییەکانی شەڕ) و (پانێڵی تەندروستیی جیهانی)

17:00 

پانێڵی سەرکردەکان2 / سەرکردەبوون و سیاسەتکردن لە دۆخێکی ئاڵۆزدا

پانێڵ/ چارەسەرە ئاشتییانەکان بۆ ناکۆکیی سنوورە دەریاییەکان

18:00

پانێڵی سەرکردەکان3 / ئەو رێگە خۆجێیی و جیهانییانەی بە ئاشتی و ئاسوودەیی دەگەن

پانێڵ / دیالۆگی بۆ سازانی بەلقان

پانێڵ / کۆچی نایاسایی

رۆژی دووەم 12-3-2022

10:00-11:00

پانێڵی سەرکردەکان4 / رۆڵ و گرنگیی گۆڕانکاری

پانێڵ / پردێک بۆ باشووری ناوچەی قەوقاز

پانێڵ / هاوئاهەنگی و رکابەری لە ئاسیا-زەریای هێمن

پانێڵ / ژنان هێز بە مرۆڤایەتی دەبەخشن

پانێڵ / پاراستنی میراتی کولتووری لە سەردەمی دیجیتاڵی

11:30-12:30

پانێڵ / ئەفغانستان چۆن لەگەڵ قۆناخی نوێ رادێت؟

پانێڵ / بۆ ئەوروپا ئۆتۆنۆمیی ستراتیژی واتای چییە؟

پانێڵ / بەڕێوەبردنی دیموکراسی و ئاسایش

پانێڵ / هاندان بۆ ئاشتی لەڕێی بەهێزکردنی پشتیوانی و هێزی نەرم

پانێڵ / ئابووریی سەوز لەپێناوی گەورەبوونی فراوان

12:30-13:30 خوانی نیوەڕۆ

13:30-14:30

پانێڵ / ئاسۆیەک بۆ گەشەپێدانی ئەفریقا

پانێڵ / لە ئەوروپا جارێکی دیکە بیرکردنەوە لە ئاسایش

پانێڵ / متمانە لە بواری وزەدا

پانێڵ / بەڕێوەبردنی کاریگەر لە جیهاندا

15:00-16:00

پانێڵ / زیرەکیی دەستکرد

پانێڵ / بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

پانێڵ /  گۆڕانی کەشوهەوا

پانێڵ / نەتەوەیەکگرتووەکان و فرەلایەنی

16:30-17:30

پانێڵ / بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی نادروست

پانێڵ / ئەمریکای لاتینی و کاریبی

پانێڵ / زەمینەیەکی هاوبەش لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

رۆژی سێیەم 13-3-2022

10:00-11:00

پانێڵ / ئاسایشی خۆراک و وەرچەرخانی کشتوکاڵ

پانێڵ / بەرەنگاربوونەوەی نەژادپەرستی و جیاکاری

پانێڵ / وەرزش