پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی دەستپێکردنی کەناڵی زاگرۆس

سه‌رۆك بارزانی له‌ چوارەمین ساڵیادی دەستپێکردنی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و بۆردی ده‌زگا و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان كرد.

ده‌قی پەیامه‌كه‌ی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی دەستپێکردنی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس بە زمانی عەرەبی:-

به‌ناوی خوای گەورەو میهرەبان

بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان

لە چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس به‌ زمانی عه‌ره‌بی پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ سه‌رپه‌رشتیار و بۆردی ده‌زگا و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان ده‌كه‌م و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنتان بۆ ئەخوازم.

کردنەوەی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس به‌ زمانی عه‌ره‌بی پێویستییەکی زۆر گرنگ بوو لەبواری راگەیاندن و ئاخافتن لەگەڵ ڕای گشتی عەرەبی لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی و دروستکردنی پردی پەیوەندی بۆ گفتووگۆ و پێکەوە ژیانی هاوبەش لەنێوان گەلان کە خزمەت بە پرسی ئاشتی و گەشەپێدان بكات و گواستنەوەی وێنەی راستەقینەی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابوری و گشەپێدان و سیاسی بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لێبوردەیی و یەکترقبوڵکردن.

بەم بۆنەیەوە هیوای سەرکەوتن و بەردەوام بوونتان بۆ دەخوازم لەچوارچێوەی ئەو پێشکەوتنانەی لەبوارەکانی راگەیاندا هاتوەتەکایەوە لەپێناو بڵاوکردنەوەی هۆشیاری برایەتی و لێبوردەیی و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و ڕقوکینە کە ئامانجی گەلی کوردستانی ئازادی خوازە