هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوایه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌كات

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نووسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ده‌كات، تێیدا داوای ئاسانكاری بۆ پێدانی مۆڵه‌تی بازرگانی بواری هاورده‌كردنی جۆره‌كانی خواردن و خواردنه‌وه‌كان بۆ ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی نووسراوێك كه‌ به‌ واژووی د.سامان به‌رزنجی ده‌رچووه‌، به‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی راگه‌یاند، له‌ پێناو ئاسانكاریكردن بۆ بازرگانانی بواری هاورده‌كردنی جۆره‌كانی خواردن و خواردنه‌وه‌كان و رێگه‌گرتن له‌ هه‌ر هه‌وڵێكی گرانكردنی نرخی كاڵا و شتومه‌ك و پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك، سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان و تاقیگه‌كانی پشكنین و كۆنتڕۆڵكردن له‌ ناو شار و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان راده‌سپێرین، ئاسانكاری بۆ پێدانی مۆڵه‌تی هاورده‌كردن و هێنانی بابه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی رۆژانه‌ بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان  بكه‌ن و ره‌چاوی سێ خاڵ بكه‌ن:

یه‌كه‌م: ره‌چاوی كۆنتڕۆلی جۆری بكرێت و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست نه‌كات.

دووه‌م: ره‌چاوی پشكنینی تاقیگه‌یی بكرێت، بۆ شیاوی به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌كانی هاتوو.

سێیه‌م: په‌یڕه‌وی رێنماییه‌كان بكرێت