ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەڕێمی كوردستان چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكا
به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی چه‌ند پرسێك ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/3/2022، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، ئەنجام دەدات، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
– خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 28/2/2022 سەبارەت بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیی تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.
– خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری ژمارە (5) لە ڕۆژی 5/3/2022 تایبەت بە پەسەندکردنی ڕاپۆرتی لێژنەی پێداچوونەوەی ڕسوومات.
– خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، سەبارەت بە لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان و گەنم.
– بابەتی دەستیی کاری بیانی لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی جێگرتنەوەیان بە دەستی کاری خۆماڵی