هاتووچۆی هه‌ولێر هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بۆ هاووڵاتییان و شۆفێران له‌باره‌ى گۆڕ‌انى ژماره‌ى په‌یوه‌ندیی هێڵى گه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/3/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار كراونه‌ته‌وه، له‌مڕۆوه ژماره‌ى په‌یوه‌ندیی هێڵى گه‌رمیی هاتوچۆ له (188)ه‌وه ده‌بێته (440).
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، بۆ كاتى پێویست و داواكردنى تیمه‌كانى پشكنین و به‌هاناوه‌چوونى هاتوچۆ، په‌یوه‌ندیی به ژماره (440) بكه‌ن.