ڕۆژی سێشەممە ٨ـی مارسی ٢٠٢٢ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە گریگۆری گالیگان باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوە دەستوریەکانی پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق تاوتوێ کران.
ھەر لەو کۆبونەوەیەدا باڵیۆزی کەنەدا جەختی لە گرنگی پێگەی ھەرێمی کوردستان کردەوەو ڕایگەیاند وڵاتەکەی پێزانینی بۆ قوربانیدانی گەلی کوردستان لە شەری داعش و پاراستنی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستان ھەیە و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکان لە بواری ئابوری و زانستی و ئەکادیمی نیشاندا. ھەروەھا سەرۆک بارزانی سوپاسی ڕۆڵی کەنەدای لە یارمەتیدانی پێشمەرگە و پشتیوانیکردنی گەلی کوردستان لە ڕۆژانی تەنگانەدا کرد.
بەرز ڕاگرتنی پێگەی ئافرەت لە کوردستان و فراوانکردنی بەشداریی ئافرەت لە کایە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگە تەوەری تری ئەو دیدارەبوون.