سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێكی بۆسەر پاشماوەکانی داعش له‌ پارێزگای دیاله‌ ئه‌نجامدا

هێزەکانی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، دەستپێکرد.

ئەفسەرێک لە سوپای عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند ، ھێزەکانی سوپا ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەکانی دەوروبەری ناحیەی عەبارە باکووری رۆژھەڵاتی دیالە دەستپێکردووە.

ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەیش دا کە، ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکە.

سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.
 

ھەواڵی زیاتر