مەسرور بارزانی پيرۆزبايى له محەمەدی حاجی مەحموود ده‌كات
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 6ی ئادار مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، پیرۆزبایی له محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد بۆ هەڵبژاردنەوەی به سەرۆک و سەرکەوتنی کۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن لە پێناو ئەوەی هەموو لایەنەکان بتوانن زیاتر خزمەتی گەل و وڵات بکەن.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، سوپاسی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستانی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییەکەی.