به‌ ئاماده‌بوونى مەسرور بارزانی کۆڕبەندی پیشەسازی بەڕێوەدەچێت 

بە چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆڕبەندی پیشەسازی لەپێناو ڕەخساندنی بازاڕ و کار بەڕێوە دەچێت.

كاتژمێر 2 و 30 خوله‌كى پاشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 6/3/2022، بە چاودێری و ئامادەبوونی مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆڕبەندی پیشەسازی لەپێناو ڕەخساندنی بازاڕ و کار لە ھەولێر بەڕێوە دەچێت.

ئەم کۆڕبەندە بە هەماهەنگیی وەزارەتی پیشەسازی و دەستەی وەبەرهێنان، بە ئامانجی پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و رەخساندنی هەلی کار رێکخراوە.

ھەواڵی زیاتر