پێنج پێشنیازی نوێ له سه‌دره‌وه
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پێنج پێشنیازی نوێی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل خستووه‌ته‌ڕوو.
سه‌در وێڕای خستنه‌ڕووی پێشنیازه‌كان، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بانگهێشتكردنی وه‌زیری دارایی بۆ په‌رله‌مان به‌س نییه و ده‌بێت هه‌وڵی زیاتر بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ كێشه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ بدۆزرێته‌وه.
یه‌كێك له پێشنیازه‌كانی سه‌در، زیادكردنی مادده‌كانی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیانه، به‌تایبه‌تیش بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و ئه‌وانه‌ی ده‌رامه‌تی مانگانه‌یان كه‌مه.
پێشنیازی دووه‌می سه‌در، به‌هێزكردنی ئاسایشی ئابووری و دیاریكردنی نرخه، له به‌رامبه‌ردا سزای قورسی ئه‌و كه‌سانه‌ش بدرێت كه پابه‌ند نابن.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی پێشنیازه‌كانی سه‌دردا هاتووه كه پێویسته پشتیوانی جووتیاران و به‌رهه‌می ناخۆیی بكرێت به خێراترین كات.
یه‌كێكه دیكه له پێشنیازه‌كان پێدانی به‌شه خۆراكێكی زیاتره له مانگی ره‌مه‌زان بۆ هه‌ژاران.
دوایین پێشنیازی سه‌دریش پێدانی به‌شی هاووڵاتیانه له داهاتی نه‌وت و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی تایبه‌ت رێكبخرێت.
موقته‌دا سه‌در، داواش له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقی ده‌كات، هه‌ریه‌كه‌یان به گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، به خێرایی كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و پێشنیازانه بكات.