پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیێنێت، کەسێکیان دەستگیر کردووە کە چەندین تاوانی ئەنجامداوە و زۆرینەیان دزینی ئۆتۆمبێلی خەڵک بوون. 
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 02-03-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، هێزەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە بە ناوی ( ا، س، م ) کە چەندین تاوانی دزیی ئەنجامداوە.

 وەک لە راگەیێندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، ئەو کەسەی کە دەستگیر کراوە تۆمەتبارە بە دزینی؛ 

1. ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر رەنگی سپی مۆدیل 2022 لە گوندی زانکۆ لە هەولێر.

 2. دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل 2022 ڕەنگی سپی. 

3. دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدێل 2013 رەنگی سپی لە شەقامی 60 مەتری لە گەراج.

 4. دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل 2011 رەنگی سپی. 

5. دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا مۆدیل 2017 رەنگی سپی

6. دزینی 80 مسقاڵ زێڕی عەیار 21 لەگەل بڕی (2000$) دۆلاری ئەمریکی لە شاری ئیتاڵی 2.

 7. دزینی بڕی21 ملیۆن دینار عێراقی، بڕی (5000$) دۆلاری ئەمریکی و 15 مسقاڵ زێڕی عەیار 21 لە شاری مامۆستایان.

ھەواڵی زیاتر