کۆڕێک بۆ کادیرانی لقی(١٦)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان

لە بیرەوەری (٤٣)ھەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی سەرکردە و رێبەری نەوەتەوەییمان (بارزانی نەمر)،

دوێنێ، ھەڤاڵ (مەحمود محەمەد) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیمان لە کۆڕێکدا کە لقی (١٦)ی پارتیمان بۆ کادیرانی سنوورەکەی سازیکردبوو، باسێکی لە بارەی خەبات و کاریگەری کەسایەتی کاریزمی و فکری (بارزانی نەمر) لەسەر بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەییمان و پارتی و کۆمەڵگای کوردستانی بەگشی،پێشکەشکرد.
ھاوکات لە بەشێکی دیکەی کۆڕەکەدا، بەڕێزیان تیشکی خستە سەر رەوشی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عێراق و، ئەگەر و گۆڕانکارییەکان و، ئاراستەی حوکمڕانی لە عێراقدا.

ھەولێری پایتەخت
١ـی ئاداری ٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر