بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێک ناوچە.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا ئاستی دابارین زیاتر دەبێت.




