وه‌زاره‌تی دارایی: مووچه‌ی مانگی 1 له‌ داهاتی مانگی 2 ته‌رخان كراوه

وه‌زاره‌تی دارایی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن، بە نەفەسێکى دەمارگیرانە خەریکی یاریکردنن بە پرسى مووچەى فەرمانبەرانى حکومەتى هەرێم ئەویش بە بڵاوکردنەوەى هەواڵى نادروست کە دەیانەوێت رای گشتى بەلاڕێدا بەرن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه‌: “حکوومەتی هەرێم بۆ تەواوکردنی مووچەی موچەخۆرانی مانگی یەکی ساڵی 2022، لە داهاتی مانگی دووی هەمان ساڵ تەمویل کردووە، هەروەها بۆ موچەی مانگی 12ـی ساڵی 2021، بە داهاتی مانگی یەکی ساڵی 2022 تەمویل کراوە، پێشتریش لە بڵاوکراوەیەکدا ئەم روونکردنەوەیە به‌ ڕای گشتی دراوه‌”.

وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاند، داوا لە گشت میدیاکان دەکەین خۆیان لە زانیاری هەڵە دووربخەن و بە پێچەوانەوە بەرامبەر بە یاسا بەرپرس دەبن.

هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، “هه‌ندێك میدیا، بە نەفەسێکى دەمارگیرانە خەریکی یاریکردنن بە پرسى مووچەى فەرمانبەرانى حکومەتى هەرێم ئەویش بە بڵاوکردنەوەى هەواڵى نادروست کە دەیانەوێت رای گشتى بەلاڕێدا بەرن”.

ده‌شڵێت: “هه‌ندێك له‌ میدیاكان ئاماژەیان بەوە داوە گوایە چاوگێک لە وەزارەتی دارایی پێی راگەیاندوون مووچە ئامادەیە، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیان نەداوە، ئێمە لە وەزارەتی دارایی سەرلەبەری ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیێنین كه‌ هیچ بنەمایەکی نییە”.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر و له‌ دوو كاتی جیاوازدا، دوو روونكردنه‌وه‌ی له‌ باره‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ مافی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانه‌ و له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ ناردنی دواخراوه‌. 

ھەواڵی زیاتر