سووریا.. ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ گیان له‌ ده‌ستدانی 11 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌

رووداوێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ له‌ بازاڕێكی دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

 ئاژانسی هەواڵیی “سانا”ی سه‌ر به‌حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بڵاویكرده‌وه‌، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە ناوەندێکی بازاڕکردن کە دەکەوێتە سەر شەقامی حەمڕا لە دیمەشق، کەوتەوە.

 ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لە ئاکامی ئاگرکەوتنەوەکەدا، 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش کە بە برینداری لە شوێنی رووداوەكه‌ بوون رزگار کران  و گەیەندرانە نەخۆشخانە.

لە راگەندراوەکەدا، هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکان بۆ گەڕان بەدوای هۆکاری رووداوەکە.

ھەواڵی زیاتر