سەرۆک بارزانی و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

رۆژی سێشەممە 1ـی ئاداری 2022 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە جەنەڕاڵ برێنێن فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان له عێراق و سووریا کرد.

 لە دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانی و رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە سووریا و عێراق تاوتوێ کران.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی هێزە عێراقیەکان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هەنگاوەکانی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە.

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا شاندی میوان دۆستایەتی و هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانانیان دووپات کردەوە

ھەواڵی زیاتر