نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/3/1 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لى، ‏سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، ‏بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووى دایكیان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێكرد و هاوخه‌مى ‏له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.‏

به‌ڕێزیان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى ‏خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.‏

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لى، سوپاس و پێزانینى خۆیان و ‏خانه‌واده‌كه‌یان بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى.‏

ھەواڵی زیاتر