ئەمڕۆ یەکشەممە، 27 ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە رەییان کلدانی، ئەمیندای گشتیی بزووتنەوەی بابیلۆن و شاندێکی یاوەری کرد، کە لە سەرۆك و ئەندامانی فراکسیۆنی بابیلۆن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهاتبوون.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ تاووتوێ کران. جەخت لە سەر گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان کرا، بۆ نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییانی عێراق و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی پێکهاتە جیاوازەکان لە سەر بنەمای بەشداری و شەراکەتی راستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیاری سیاسی عێراقدا.