هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

کۆنفڕانسی ئاشتی جیهانی دوبەی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو

کونفڕانسی ئاشتی جیهانی بەبەشداری زیاتر لە نوێنەرانی 150 وڵات لە دوبەی بەڕێوەچوو، بەشداربووانی کۆنفرانسەکە سەرجەمیان گەنج و لاو بوون و ئەو کەسایەتیانە بوون کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی جیهانی هەڵبژێردراون وەک باڵیوز و کاردەکەن بۆ پرسی ئاشتی و پێکەوەژیان.

کۆنفڕانسەکە لە 23 مانگی 2 ەوە دەستی پێکردووە تا 26ـی مانگ بەردەوامی هەبوو، کەتێیدا گەنجان باسیان لە وڵاتەکانیان و پرسی ئاشتی و پێکەوەژیانیان کرد لە کۆمەڵگا جیاوازەکان. لە هەرێمی کوردستان چەند گەنجێکی کورد بەشداربوون وەک پـانێلیست کە باسیان لە هەرێمی کوردستان و پرسی ئاشتی و پـێکەوەژیان کرد. هاوکات ئەو کارەساتانەیان کرد کە بەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە لە کیمابارانی هەڵبجە و پرۆسەی ئەنفالدا کە لەلایەن مـحمد مسیح وە بە وێنە و دیکومێنت لەسەر ستەیج باسی لە ئەنفاڵەکانی کورد کرد و ئاماژەی بە تاوانەکانی ڕژێمی بەعس کرد لە عێراق و تاوانەکانی سەدام حسن دژ بە گەلی کـورد.
هاوکات هەر لە درێژەی کۆنفڕانسەکەدا محمد مسیح کە وەک پانێلیست و باڵیوزی ئاشتی بەشداری کردبوو، کتێبی سەرۆک بارزانی(بـۆ مێژوو) بەسەربەشداربووان دابەشکرا بەزمانە جیاوازەکان، دوای وەرگرتنی کتێبەکان و کورتە باسێکی کتێبەکە لەلایەن مـحمدەوە گەنجان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی لەبەرامبەر ئەم دیارییە پڕ بەهایە وەهیوایان خـواست ڕوژێک بێن و بە فیزیکی هەرێمی کوردستان ببینن و زیاتر ئاشنای کلتوری کوردی بن.