موقەدەم شەمال دێواری حامد،ئەمڕۆ كاتژمێر 7:20 خوولەك بەشی پۆلیسی ئێشگری رواندز ئاگادار كرایەوە بەبوونی تەرمی هاووڵاتییەك بەهۆی بەركەوتنی گولـلە لەناو ماڵی خۆی لە گەڕەكی نەورۆز بەچەكی جۆری كلاشینكۆف
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییەکە لەدایکبوی ساڵی 1986 بوە و خیزاندارە، دوای رێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵێنەوەش لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کرا لەنەخۆشخانەی ئاشتی لەسۆران
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئەوەشی خستەڕو، لێکۆلێنەوە لەم روداوە دەستیپێکردوە و بەپێی لێکۆلێنەوە سەرەتاییەکان گومان دەکرێت روداوەکە خۆ کوشتن بێت، دواتریش رای گشتی لەتەواوی زانیاریەکان ئاگادار دەکەنەوە.