كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی درەنگانی شەو دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو بارانبارین بەشێوەی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات، رۆژی هەینی ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، لە هەندێک کات و شوێندا بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقە دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەرییەکانی کەمتر دەبێت، خێرایی با لە هەندێک شوێن لە یەک کاتژمێردا 30 کیلۆمەتر دەبێت

ھەواڵی زیاتر