هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ 255 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ مینڕێژه‌

ده‌زگای مینی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، قۆناغه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له‌ ساڵی 2003ـه‌وه‌ دستیپێكرد، تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.

جه‌بار مسته‌فا ره‌سوڵ، سه‌رۆكی ده‌زگای مین رایگه‌یاند، به‌ چه‌ندین قۆناغ ده‌ستكراوه‌ به‌ پاككردنه‌وه‌ و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینی سه‌رده‌مانی ناكۆكییه‌كانی به‌غدا و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، جه‌نگی 8 ساڵه‌ی ئێران – عێراق و شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.

می
 له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ 255 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ مینڕێژه‌

سه‌رۆكی ده‌زگای مین روونیكرده‌وه‌، 776 كیلۆمه‌ترچوارگۆشه‌ مینی چێندراو له‌ كوردستان هه‌بوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هاوكاری رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌وڵیدا ئه‌و رووبه‌ره‌ كه‌مبكاته‌وه‌.

غغغ
 شوێنێكی مینڕێژكراو له‌ هه‌رێمی كوردستان / فۆتۆ: ده‌زگای مین

جه‌بار مسته‌فا ره‌سوڵ، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، له‌ ئێستادا 255 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان مینڕێژه‌، قه‌یرانی دارایی جیهانی كاری كردووه‌ به‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی پڕۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌.