هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

په‌یامى راگەیاندنی پارتی ​بەبۆنەی (30)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی (رادیۆی ئاكرێ)

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (30)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی (رادیۆی ئاكرێ) پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کادیران و كارمەندان و  بیسەر و گوێگرانی دەكات. 

دەقی پەیامی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و کادیر و كارمەندانی رادیۆیی ئاكرێ 

بەبۆنەی (30)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی رادیۆی ئاكرێ گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بیسەرانی ئازیزی رادیۆکەتان دەكەین و، وێرای سوپاس و دەستخۆشی لە كار و بەرنامەكانتان، هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە كاروانی خزمەتی هونەر و رۆشنبیری كوردی.

رۆڵی میدیای بیستراو كە ئاراستەكراوە بۆ پانتاییەكی بەرفراوانی كۆمەڵگا تاكو ئێستاش كە میدیا لە رووی تەكنەلۆجیا و پەوەندیكردن زۆر پێشكەوتووە،  هەر بە گرنگی ماوەتەوە خاوەن بیسەر و گوێگرێكی زۆرە بۆیە وەكو هەمیشە پێویستە لەگەڵ پێشكەوتنی هۆیەكانی راگەیاندن،  پەرە بە شێوازی کار و بەرنامەكانتان بدەن و كار و بەرنامەكانتان پێش بخەن.

جارێكی دیكە بەبۆنەی(30)ساڵەی دامەزراندنی رادیۆی ئاكرێ، پیرۆزباییتان لێ دەكەین و پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆکەتان دووپات دەكەینەوە و،  هیوادارین داگیرساندنی مۆمی ساڵی تازەی رادیۆی ئاكرێ ساڵی سەكەوتن و پێشكەوتنی زیاترتان بێت.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

٢٢ـی شوباتی ٢٠٢٢