بە تۆمەتی سووتاندنی ژنەکەی دەستگیرکرا
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه نه‌وتی كردبوو بههاوسهرهكهیدا و سوتاندبووی دواتر هه‌ڵاتبوو.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات لە بوونی رووداوێكی سووتانی ژنێك ئاگاداركرایه‌وه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و دوای گواستنه‌وه‌ی ژنه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه، ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌ی سووتانی جه‌سته‌ی ژنه‌كه لە 75%ـە.
لە راگەیندراوەکەدا ئاماژە بەوەدا دراوە، دوای وه‌رگرتنی ووته له‌ژنه‌كه، ده‌ركه‌وت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (هـ، ڕ، ح) له‌دایكبووی 1997 له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا نه‌وتی پێدا كردوه و سوتاندوویه‌تی و دواتر به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون و خۆحه‌شاردان به‌ره‌و سنوور هەڵاتووە.
پاش رووداوەکە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا لەماوەی 24 کاتژمێردا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، تۆمه‌تباری ناوبراو به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماددەکانی 406, 31 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.