سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا دیدارێكیان سازكرد 

له‌ په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایش له‌ میونشن، مه‌سرور بارزانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ ماتیوش مۆراویسكی،‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا سازكرد.

دوای دیداره‌كه‌ش، مه‌سرور بارزانی له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر نووسیویه‌تی: “به‌ بینینی سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا خۆشحاڵ بووم”.

له‌ تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكوومە‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: “دوای ئاڵوگۆڕی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كانمان له‌ ساڵی رابردوو، ئه‌مڕۆ به‌ بینینی ماتیوش مۆراویسكی،‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا خۆشحاڵ بووم”.

هه‌روه‌ها گوتی: “سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئه‌م دواییه‌ی كۆچبه‌ران، سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندام كرد و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتین، كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بین”.

ھەواڵی زیاتر