ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی شیوعیی عێراقی بە سەرۆكایەتی رائد فەهمی سكرتێری ئەو حزبە كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و كاریگەرییان لەسەر دۆخی گشتیی عێراق ئاڵوگۆڕ كران.


