مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی UN كۆبوونه‌وه
له چوارچێوه‌ى چالاكييه‌كانياندا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواى خستنه‌ڕووى پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ره‌وشى عێراق به‌گشتى، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت، سوپاسى پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيان له عێراق كرد، به‌تايبه‌تى رۆڵى (يۆنامى) له هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقدا و هيواى به‌رده‌واميى يارمهتيدان و پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عێراق خواست.
دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش، ته‌ورێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو. تێيدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه، كه داعش هێشتا مهترسييهكى جددى و راستهقينهيه و له عێراق و سووريا هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌كات.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه باس له گرنگيى هه‌ماهه‌نگيى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر كرا و جه‌خت له‌وه كرايه‌وه، كه هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ عێراق، چونكه به نائارامى و ناسه‌قامگيرى، پرۆسه‌ى سياسى بنكۆڵ ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌ش نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت يارمه‌تيده‌ر بێت.
خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له كاتى خۆي‌دا، دوا بڕيارى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌گه‌رى سه‌ردانى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه بۆ عێراق دواى پێكهێنانى حكومه‌تى تازه‌ى فيدراڵى له عێراق، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.