سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 18ی 2022 لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوانیان لەپێناو سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە کرده‌وە.
پێشتریش، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، لۆرێنزۆ گویرینی، وەزیری بەرگری ئیتالیا و جۆن شیپمان بەرێوەبەری گشتی و سەرۆکی جێبەجێکاری پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی کۆبووه‌وە.
ئه‌مڕۆ كۆنفرانسی میونشن ده‌ستی پێكرد و بڕیاره مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئه‌وروپا و جیهان كۆببێته‌وه.