مەسرور بارزانی و مەولود چاوشئۆغڵۆ دۆخی عێراق تاوتوێ دەكەن 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لە گفتوگۆیەكدا دۆخی عێراق و پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەیان تاوتوێ كرد.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی “لەگەڵ هاوڕێم وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵۆ گفتوگۆم کرد و هیوای چاکبوونەوەیەکی خێرام بۆ خواست لە پەتای کۆڕۆنا. خۆشحاڵ بووم کە بیستم ورەی بەرزە، هاوخەمیم”.

هەروەها نووسیویەتی “لەسەر پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی عێراق بیروڕامان ئالوگۆڕ کرد”.

ھەواڵی زیاتر